ئەو توێژەی یەکەمجار ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە کەرتە ئەمنیی و تەندروستییەکان کار دەکەن بەر لە هەمووان ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.

وەفا حسێن شمری بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بگاتە عێراق، بەر لە هەمووان بەسەر ئەو کەسانەی لە کەرتە ئەمنیی و تەندروستییەکان کار دەکەن و کەسانی بەتەمەن و چینی هەژاراندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڤاکسینەی کۆتایی مانگ کە دەگاتە عێراق لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی تیمێکی تەندروستیدا دابەش دەکرێت، وتیشی: رەنگە ئەو ڤاکسینەی رێککەوتنی لەسەر کراوە لەگەڵ دژی کۆرۆنای گۆڕاو چالاک نەبێت.

شمری باسی لەوەشکرد، لەدوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، مەترسی هەیە لەبارەی خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە عێراق.

رۆژی دووشەممە 15ی شوبات وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق تۆماركراوە و لە هەوڵدان بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا