ئەمریکا ڤاکسینێکی کاریگەرتر بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسنی ئەمریکی بۆ پیشەسازی دەرمان پێشبینی دەکات، کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ئەنجامی ئەو ڤاکسینی کۆرۆنایەی کاری لەسەر دەکات دەربکەوێت.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن، جیاوازی ئەو ڤاکسینەی کاری لەسەر دەکات لەگەڵ ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا ئەوەیە کە پێویستی بە دوو جار کوتان نییە، ئەم تایبەتمەندییەش لە هیچ ڤاکسینێکی دیکەی ئەمریکیدا نەبووە.

کۆمپانیاکە پێشبینی ئەوەش دەکات، لە شوباتی ساڵی داهاتوو، ڤاکسینەکە لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکییەوە پەسەند بکرێت.

بەپێی وردەکارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل، چاوەڕێ دەکرێت ڤاکسینی جۆنسن لەدوای چەند هەفتەیەک لە کوتان، بەرگری بۆ بەکارهێنەرانی پەیدا بکات، لە کاتێکدا ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا نزیکەی مانگێکیان پێویستە هەتا کاریگەرییان دەردەکەوێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسندا رێککەوتووە بەمەبەستی کڕینی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسین، بەمەش جۆنسن دێتە ریزی ڤاکسینە بەناوبانگەکانی فایزەر و مۆدێرنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا