پۆڵەتیك پرێس
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ستافی رێباز فاوندەیشن هاوكاری گەیاندە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی
ئەمڕۆ ڕێباز فاوندەیشن لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و ئاوڕدانەوەی جددی لە خانەی بە ساڵاچووانی ژنان و پیاوان لە سنوری شاری سلێمانی ،لە ماوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان سەرجەم پێداویستیەکانی ڕۆژانەی بە ساڵاچووانی خانەی بە ساڵاچوانی دابین کرد کە پێکهاتبوون لە جلو بەرگ، پیداویستی بنەڕەتی پاکژی و پاکو خاوێنی ڕێنمایی پاکژکەرەوەی دەم و ددان.
فاوندەیشن رایگەیاند “سێکتەری چاودێری کاروباری کۆمەڵایەتیهەستیارترین پێکهاتەی حکومین کە دەکرێت بە شیاوترین شێواز ئاوڕی لێبدرێتەوە و بەسەربکرێتەوە، لە ڕوویپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەوە”.
ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە بەرچاوەکانی ڕێباز فاوندەیشن کە جیاوازتر لە شێوازەکانی بەسەرکردنەوەو ئاوڕدانەوە لە کەرتی کۆمەڵایەتی بەساڵاچوان ئەنجامدرا.