سامانی ئاو وەک رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی یان وەک کارتێکی فشاری هەرێم دژی بەغدا؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەڕۆکی ئەو هەڕەشەیە چییە کە محەمەدی حاجی مەحموود وەک کارتی فشار زوو زوو دەیدات بە گوێ بەرپرسانی هەرێم بۆ ئەوەی دژی بەغدا بەکاری بهێنن تا چەند کاریگەریی و مەترسیی هەیە؟

ئێستا و دوای قوڵبوونەوە و گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەدیاریکراوی لەپاش ڕیفراندۆمەکەوە، زوو زوو محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات، داوا دەکات لەبەرامبەر جوڵەکانی بەغدا دژی هەرێم کارتەکانیان لە گیرفانیان دەربکەن کە دیارترینیان گرتنەوەی ئاوە .

محەمەدی حاجی مەحمود ماوەی ٦ ساڵە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە بە بەردەوامی دەڵێت ئاوەکە لە بەغدا بگرنەوە بەڵام تائێستا بەرپرسانی هەرێم نە بە ئا و نە بە نا وەڵامی داواکارییەکەی محەمەدی حاجی مەحموودیان نەداوەتەوە. بەڵام دوێنێ و بەناوی راوێژکارێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە بەغدای وتووە ئەگەر زیاتر فشارمان لێبکەین ئاوتان لێدەگرینەوە.

هەواڵەکە بەمشێوەیە بوو

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی بەکارهێنانی کارتی ئاو وەك کارتی فشار بەرامبەر بەغدا دەکات.بەپێی هەواڵەکە نەبەز رەفعەت راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە سایتی پارتی راگەیاندووە “هەرێمی كوردستان بابەتی بەردانەوەی ئاوی بەرامبەر بە عێراق بەكارهێناوە وەك فشارو ئاومان كردوەتە مەرج ئەگەر بەغدا پابەند نەبێت بە رێككەوتن ئێمەیش ئاو دەگرینەوە لەسەر ناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق.

بەڵام دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە هەر زوو لەنیوە شەودا کە دەوامی فەرمی لە کوردستان شەوان نیە وەزارەتەکە هاتەجواب و رایگەیاند ئێمە شتی وامان نە وتووە نە دەیڵێین و ئیشەکەمانێ لتێکمەدەن چونکە لەگەڵ بەغدا لە ڕێکەوتنداین و بەم جۆرە قسانە هێندەی دیکە دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت.

پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە ئایا هەرێم دەتوانێت ئاو وەک کارتی فشار دژی بەغدا بەکاربهێنێت و ئەگەر هەرێم ئاو لە بەغدا بگرێتەوە چی روودەدات؟

کە وەڵامەکەی بەم شێوەیە لە ڕوی یاساییەوە هەرێم ناتوانێت ئاو بگرێتەوە بەهیچ پاساوێک چونکە راستەوخۆ بەم کارە دەکەوێتە ناو هەڵەیەکی قورسیی یاسایی ئەویش یاسای ئیدارەدان و بەڕیوەبرەنی ئاوی نێودەڵتییە لەنێوان وڵاتاندا دووەم ئەو ئاوەی لە هەرێمەوە دەچێتە ناوەڕاستی عێراق سەرچاوەکانیان لە هەرێم نین تا وەک خاوەن مامەڵەیان پێوە بکات و لە ئەگەری گرتنەوەی ئاوەکە، عێراق راستەوخۆ دەتوانێت لەگەڵ تورکیا و ئێران دەستبکا بە جوڵە لەدژی ئەم کارەی هەرێم ئەگەر وەک کارت پەنای بۆ ببات.

هەروەها ئەگەر بێت وحکومەتی هەرێم ئاو بگرێتەوە ئەوا حکومەتی ناوەندیی بێ گەرانەوە بۆ هیچ دەقێک دەتوانێت هێز بجوڵێنیت بۆ ناوخاکی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی بەنداوەکان وەک ئەوەی بەرامبەر فرۆکەخانەکانی هەرێم دوای ریفراندۆم کردی
کۆتا پرسیار و پرسیاریی جەوهەری ئەوەیە محەمەدی حاجی مەحمود چۆن و پاڵپشت بەچی داوا دەکات کارتی ئاو دژی بەغدا بەکاربهێنرێت؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا