ئەو خێزانە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان هاوکاری دارایی دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار دەدەین بە هەر خێزانێکی ئاوارە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە کەرکوک 35 هەزار خێزانی ئاوارە بوونیان هەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا هاوکاری دارایی ئەو خێزانانە دەکەین، ئەگەر بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

وتیشی: ئەو بڕە هاوکارییە کە دەدرێتە هەر خێزانێکی ئاوارە لە کاتی گەڕانەوەی، ملیۆنێک و 500 هەزار دیناری عێراقییە و بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ئەو لیژنەیەی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە، دابەش دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئیڤان فایەق رایگەیاند، هەوڵمانداوە کێشەی دەنگدانی ئەو کەسانە چارەسەر بکەین کە ئاوارەبوون و لە ناوچەکانی خۆیان نیشتەجێ نین، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا