تادێت سویدییەکان ترسیان لەهێرشی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەیان هەیە زیاتردەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی دوو سەدە سوید وڵاتێکی بێلایەن بوو، ئێستا بووەتە 32ەمین ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ، بەڵام وێڕای ئەوەش هاووڵاتییانی سوید ئامادەکاری بۆ هێرشی رووسیا دەکەن و خواردن و دەرمان و پێداویستییەکان لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە ماڵەکانیان کۆدەکەنەوە، هەروەها چەندین پەناگە بۆ خەڵک ئامادەکراون.

سوید نوێترین ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسییە، لە ترسی جەنگ هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە تووشی دڵەراوکێ بوون و خۆیان ئامادە دەکەن خۆراک و پێداویستییەکان و کەرەستەی پاککردنەوەی ئاو کۆدەکەنەوە.

سوید 200 ساڵ بێلایەن بوو، ئەمساڵ بەهۆی مەترسی هێرشی رووسیا بە فەرمی بووە ئەندامی گەورەترین هاوپەیمانی سەربازی لە جیهان ئەویش هاوپەیمانی ناتۆیە، ئامادەکارییەکانی خەڵكی سوید بۆ جەنگ زیاتر بووە دوای ئەوەی بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە چەندین جار هۆشدارییان بە هاووڵاتییان داوە کە ئامادەبن و ئەگەری هێرشی رووسیا لە ئارادایە.

لە رۆژی 23ی کانوونی دووەمی 2024 په‌رله‌مانی توركیاش ئه‌ندامێتی سویدی له‌ ناتۆ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد، دوای سێ رۆژیش پەرلەمانی هەنگاریا بە فەرمی ئەنداێتی ئەو وڵاتەی لە ناتۆ پەسەند کرد.

دوای دوو ساڵ دانوستان، رۆژی 7ی ئاداری 2024، سوید بە فەرمی بووه‌ 32مین ئەندامی رێکخراوی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی “ناتۆ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا