ئەمریکا بۆ سەرکردایەتی عێراق: ساڵێک تێپەڕی و نەتانتوانی ناکۆکییەکانتان چارەسەر بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەکات دیالۆگی گشتگیر و بەرفراوان ئەنجام بدەن لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەنانەبەنە بەر توندوتیژی، دەشڵێت، “ساڵێک تێپەڕی و نەتانتوانی ناکۆکییەکانتان چارەسەر بکەن”.

نید پرایز، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەدوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە سەرکردایەتی عێراق نەیتوانیوە ناکۆکییەکانی چارەسەر بکات.

وتیشی، “ساڵێک پێش ئێستا عێراقییەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا دەنگیان دا بەو هیوایەی ببێتەهۆی پێکهێنانی حکومەتێک کە ئاوێنەی ئیرادەی گەل بێت، بەڵام لەو کاتەوە سەرکردەکانی عێراق نەیانتوانیوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن”.

جەختی لەوەش کردەوە، “پشتیوانی لە ئەنجامدانی دیالۆگی بەرفراوان و گشتگیر دەکەین و دەنگمان دەخەینەپاڵ دەنگی ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان و دووپاتی دەکەینەوە توندوتیژی قبوڵکراو نییە، داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکەین بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە کار بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا