هەسەدە ژمارەیەك داعش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی شەممە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شارۆچكەیەكی باكووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژمارەیەك ئەندامی داعشیان دەستگیركرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەكانی كۆماندۆی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات حەوت ئەندامی داعشیان لە شارۆچكەی ئەلعەزبا لە باكووری دێرەزوور دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداریی هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.

ڕاشیگەیاند، هەسەدە دەستیان بەسەر چەك و ئامێری پەیوەندی و كەرەستە و بەڵگەنامەی جۆراوجۆردا گرتووە كە ئاشكرایدەكات كە ئەوكەسانە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا