پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ یەکەم جار لەدوای 20 ساڵەوە بەهای یۆرۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهاکەی گەیشتە یەک دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای یۆرۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک لە ئێستادا 0.999 یۆرۆ یەکسانە بە دۆلارێک و ئەمەش نزمترین ئاستە لە ساڵی 2002ەوە یۆرۆ تۆماری کردبێت.
دراوی یۆرۆ بەدەست چەند قەیرانێکەوە دەناڵێنێت لە دیارترینیان جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیایە کە بووەتەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و غاز و خۆراک و دواخستنی بانکی ناوەندیی لە بەرزکردنەوەی نرخەکانی قازانج سەرباری ئەو هەڵئاوسانە بەرزەی ماوەی 40 ساڵە لە ئەوروپادا لەوێنەی نەبووە.