پۆڵەتیك پرێس
دوای خوێندنەوەی یەكەم، بڕیارە رۆژی دوو شەمە 11ی كانوونی دووەم پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 بكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی عێراق كە تێیدا كارنامەی كۆبونەوەكەی رۆژی دوو شەمەی تێدا خراوەتەڕوو تێیدا هاتووە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە دەكەن.
رۆژی شەمە 9ی كانونی دووەم پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاساكە كرد.
پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بە زیاتر لە 160 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوەو 93 ترلیۆن دیناری كۆی گشتی داهاتە، لەو رێژەیەش 71 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە.
لە پرۆژە یاساكەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار دیاریكراوە، پێشتریش محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا رێككەوتنی سیاسی نەكرێت پرۆژە یاساكە ناخاتە دەنگدانەوە.