وەڵامەكانی سەرۆكی حكومەت باوەرپێكراو نەبوون

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانی كوردستان رۆژی 5ی ئەیلوول كۆبوونەوەیەكی زیاتر لە 10 سەعاتی بەئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ئەنجامدا، ئەو دانیشتنەش لای هەندێك پەرلەمانتار رەخنەی لێگیراو پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: وەڵامەكانی سەرۆكی حكومەت باوەرپێكراو نەبوون.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەبارەی دانیشتنەكە بەگشتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بە گشتی دانیشتنێكی باش نەبوو، ئەوەشی پەیوەندی بەپەرلەمانتارانەوە هەیە وەك خۆم وەڵامەكانی حكومەت برواپێكراونەبوون بۆم.

ئەبوبەكر هەڵەدنی وتیشی: سەرۆكایەتی حكومەت دەڵێن دەرفەتی چوار ساڵ بدەنە ئێمە، لەكاتێكدا ساڵێك و سێ مانگە كار دەكەن‌و ئەوەش كاتێكی باشە، بەڵام كورد وتەنی: مانگ سەر لە ئێوارە دیارە.

لەبارەی ئەو پرسیارەی ئاراستەی سەرۆكی حكومەت كردووە، ئەو پەرلەمانتارە وتی: پرسیارەكەی من بوونی دوو ئیدارەیی‌و پێنج بازگە لە نێوان سلێمانی و هەولێر بوو، بەڵام وەڵامی بەرێزیان بۆ من ئەوە بوو، وتی: منیش پێم خۆشە لاببرێت، بەڵام كاتمان پێویستە لەكاتێكدا خولی پێشتر سەرۆكی حكومەت خۆی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاژانسی ئاسایش بووە هەر ئەو كاتە دەیتوانی ئەو بازگانە لاببات، بۆیە زۆرێك لە وەلامەكانی بۆ ئێمەی پەرلەمانتاران باوەڕپێكراو نەبوون.

لە بارەی چارەنووسی موچەی هاووڵاتیانیش هەڵەدنی وتی: لەئەنجامی دانیشتنەكە بەو بڕوایە گەیشتن، هیچ گەشبینییەك بۆ موچەی هاووڵاتیان نییە، چونكە چارەسەری موچەی فەرمانبەران تەنیا بە بنبڕكردنی گەندەڵی دەبێت.

دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بوو، كە هەر لەدانیشتنەكەدا راپۆرتێكی لەبارەی كارەكانی حكومەت خوێندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا