پۆڵەتیك پرێس
ئەسیل نوجێفی سەركردەی دیاری سونەكان رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەمساڵدا بەڕێوەناچێتو دەكەوێتە ساڵی ٢٠٢٢ەوە.
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشوی موسڵ كە هاوكات سەركردەیەكی دیاری سونیەكانە لەچاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەم خولەی پەرلەمان دەیانەوێت ماوەی یاسایی چوار ساڵی خۆیان تەواو بكەن بەوهۆیەشەوە رەتكردنەوەیەكی پەرلەمانی هەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەو ماوەیەی بۆی دیاریكراوە جارێكی دیكە دوابخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هەیە هەڵبژاردنەكان بكەونە ساڵی ٢٠٢٢، نەوەك مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ كە وابڕیاری لێدراوە.
نوجێفی باس لەوەدەكات، پەرلەمان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت چەند رێگەیەك دەگرێتەبەر لەوانەش دەركردنی چەند یاسایەك بۆ دوای ئەو ماوەیەی بۆ هەڵبژاردنەكان دەستنیشانكراوە.
پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریكرد، بەڵام دواتر حكومەت و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاریاندا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.