تاڵیبان ڕێگە بە ژنان دەدات لە تەنها کاری ژنانەدا کار بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک شارەوانی کابول ڕایگەیاند، فەرمانی بە خانمان کردووە ئەو کارانەی ئەوان دەیکەن پیاوانیش دەتوانن بیکەن.

حەمدوڵا نەعمانی سەرۆک شارەوانی کابول بە وەکالەت، لە بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، فەرمان بە ژنان دەکات ئەو کارانەی ئەوان دەیکەن پیاوانیش دەتوانن بیکەن، بۆیە باشتر وایە لە ماڵەوە کار بکەن، واز لە کارەکەیان بهێنن.

لەنێوان 2هەزارو 900فەرمانبەر لە بەڕێوبەرایەتی شارەکە، لە %27ی ژنن، کە کاردەکەن لە ئیدارەو بواری دیزاین و ئەندازیاریدا.

نەعمانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە کەناڵی عەرەبیە بڵاوی کردۆتەوە وتی، ئێمە ڕێگەمان بەو ژنانە داوە کە پیاوان ناتوانن شوێنیان بگرنەوە لە کاتی کارکردندا، یاخود ئەو کارانەی نابێت پیاوان بیکەن، وەک ئەو دەزگایانەی کە پیاوان ناتوانن کاری تێدا بکەن، تایبەتن بە ژنان، ژنان دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا