وەزیرەكەی سەدر 72 كاتژمێر مۆڵەت دەداتە لایەنە سیاسییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرەكەی سەدر لە نوێترین پەیامیدا 72 كاتژمێر مۆڵەت دەداتە لایەنە سیاسییەكان لە پێناو واژۆكردنی رێككەوتنێك بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەكەن.

ساڵح محەمەد عێراقی، كە بەوەزیری سەدر ناسراوە داوا دەكات، حزبەكانی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەكەن.

ئەمڕۆ شەممە ساڵح محەمەد عێراقی لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن گرنگتر ئەوەیە، حزب و كەسایەتییە سیاسییەكانی دوای پڕۆسەی ڕوخانی ڕژێمی بەعس بەشداربوون لە پڕۆسەی سیاسی، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداریی نەكەن.

بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستاوە تا 72 كاتژمێری دیكە مۆڵەت دەدات بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنێك بەمەبەستی بەشدارینەكردنی لایەنە سیاسییەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا