پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه داواده‌كات یاسایه‌كی نیشتمانیی بۆ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق دابڕێژرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندی هه‌رێمی كوردستان كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ نوری مالكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه كۆبوه‌وه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی نوری مالكیشدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، “دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی ناگه‌نه ئه‌نجام به‌بێ ده‌ركردنی یاسایه‌كی نیشتمانیی كه سه‌روه‌تی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا دابه‌شبكرێت”.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوری مالكی به‌پێویستی زانیوه، گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وام بن، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه كۆتایی به گفتوگۆی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ست به كێشه و ناكۆكییه‌كان بهێنێت.
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه داواشیكردووه، هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی ڕیشه‌یی له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز.