وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە دووهێندبوونی پێبژاردنەکان بۆ کۆکردنەوەی داهات بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رەتیدەکاتەوە دووهێندبوونی پێبژاردنەکان ئامانج لێی کۆکردنەوەی داهات بێت بەڵکوو کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەى داهاتی هاتوچۆش دەبێت، و “ئامانجەکە ئەوەیە هاووڵاتی قەرزار نەبێت و پارەى زۆرى نەکەوێتە سەر و کەمتر سەرپێچی بکات”.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاند، بڕیارى لێخۆشبوونی 20% ى سزای داراییی شۆفێرانی داوە و دووهێندەبوونی پێبژاردنی داراییی سەرپێچیی شۆفێرانیش، تاکوو 28ى 2ى 2024 بەرکار نابێت و سزاکانی پێش ئەو ڕێکەوتە ناگرێتەوە.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند:” ئامانج لە دووهێندەبوونی پێبژاردن کە لە کۆتاییی مانگی 2 ى 2024جێبەجێ دەکرێت، کۆکردنەوەى داهات نییە، بەڵکوو پاراستنی باخەڵی هاووڵاتییانە لە ڕێگەى کەمکردنەوەى سەرپێچی و سزاوە.”

هاوکات بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە هێمن میرانی، بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریی شۆفێران لەو بارودۆخە تایبەتەى ئێستاى هەرێمی کوردستان، دواى ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارى دا بە لێخۆشبوونی ٢٠%ى سزاکانی ڕابردوو و ئێستای هاتوچۆ، تاکوو 28ى 2ى 2024 کە دەکەوێتە سەر شۆفێران. ئەوە بژاردەیەکی ئارەزوومەندانەیە، هاووڵاتی ناچار نییە سزاکانی خۆی پاکتاو بکات؛ وەکوو جاران دەتوانێت پێنج ساڵ جارێک بچێت پێبژاردنەکانی پاک بکاتەوە، بەڵام لە ڕابردوودا کاریگەریی خراپی لەسەر باری داراییی هاووڵاتی و سزاکانی هاتوچۆ هەبووە، چونکە لەو پێنج ساڵەدا هاووڵاتی هەستی نەکردووە ئەو سزایەى دراوە دەبێتە سنووردانان بۆ سەرپێچیی زیاتر و خۆپارێزی. بۆیە پێمان وایە هاووڵاتی تا دەتوانێ زووتر پاکتاوی سزاکانی خۆی بکات، تا جارێکی دیکە سەرپێچی نەکاتەوە و زیان بە داهاتی خۆی نەگات.”

میرانی لەبارەى بڕیارى دووهێندەبوونی سزا داراییەکانی شۆفێران، ڕایگەیاند: “لە دواى 28ى 2 ى 2024، کار بە بەشی بیست لە یاساى ژمارە 86ى 2004ى یاساى هاتوچۆ دەکرێت؛ واتا لە 29ى 2ی 2024ـەوە کە شۆفێر سەرپێچیی نوێی کرد، ئەو سزایە پێویستە لە ماوەى مانگێکدا بدرێت، دەنا دەبێتە دوو هێندە،

میرانی دەشڵێت: “هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو بڕیارە بۆ کۆکردنەوە داهات نییە، بەڵکوو کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەى داهاتی هاتوچۆش دەبێت، چونکە وا دەکات خەڵک کەمتر سەرپێچی بکەن و زوو ئاگادارى پێبژاردن و پاکتاوکردنەکانیان بن، ئامانجەکە ئەوەیە هاووڵاتی قەرزار نەبێت و پارەى زۆرى نەکەوێتە سەر و کەمتر سەرپێچی بکات.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا