پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندی بەردەسوور سێ برینداری لێکەوتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
ئەمڕۆ شەممە23ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور لە گوندی بەردەسور دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (کیا سیراتۆ – نیسان مینی پاس) پێکیاندادا، پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس بریندا بوون”.
ڕوونیکردەوە، بریندارەکان لەدایک بووی (1964_1964_1995)ن ، دانیشتووی گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلارن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.