كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ توركیا و هه‌رێمیش گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی بۆئه‌و وڵاته‌ ڕانه‌گرتووه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو له‌ توركیا، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هێشتا بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا نه‌داوه‌.

رۆژی هه‌ینی فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا به‌ میدیای وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری به‌ریتانی چوونه‌ته‌ وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌، 15 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو تۆماركراوه‌.

له‌باره‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا دانا محەمەد، لێپرسراوی پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە فرۆكەخانەی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “گەشتەكانی نێوان توركیاو هەرێمی كوردستان بەردەوامەوە و بەهۆی كۆرۆنا گۆڕاوەكە هیچ گەشتێك رانەگیراوە”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستی رێكارەكانی توند كردۆتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا گۆڕاوەكە بەڵام گەشتەكان لەگەڵ توركیا رانەگیراون.

وتیشی: “هەموو ئەو كەسانەی لە رێگەی فرۆكەخانەو سنورەكانەوە دێنە هەرێم پشكنینیان بۆ دەكرێت و دوای پشكنین لەماڵەكانی خۆیان كەرەنتین دەكرێن”.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێراقی لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، دانیمارک، هۆڵەندا، بەلجیکا، کۆماری ئیسلامی ئێران، ژاپۆن و لوبنان قەدەغە کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا