وەزارەتی دارایی: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكمان نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕوانامانە دەكرد كە بەبێ مۆڵەتی خوێندن لەلایەن بەشێك لە فەرمانبەرانەوە بەدەستهاتووەو دەڵێت، “ئێمە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەكمان نییە”.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەكەیدا باس لەوەدەكات، وەزارەتی دارایی بەپێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەكی نییە و پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەرماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم موچە و دەڕماڵەی بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات.

دەشڵێت، “بەو پێیە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە گشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووەو گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەمواركردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام لەو كارەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.

وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەكاتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاوبوویەوە كە باس لە هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن بەدەستیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا