پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “بەهۆی راگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زایینی، کە لە 25ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تا 1ی کانوونی دووەمی ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە 2ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، “رۆژی 2ی کانوونی دووەمی 2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی تەندروستیی دەبێت”.
ئەوەش هاتووە، “رۆژانی دواتریش بەپێی خشتەی مووچە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومەییان بەردەوام دەبێت”.