بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵداین زەمینەیەكی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بڕەخسێنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئارشاك مانۆكیان، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لەدیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێم و ئەرمینیا لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە گشتییەكاندا جەختیلێكرایەوە.

دۆخی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تەوەرێكیتری گفتوگۆكان بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی یەكڕیزیی كورد و رایگەیاند، بڕوای تەواومان بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی هەیە، ناشمانەوێت هیچ بڕیارێك لەدەرەوەی كۆدەنگیی نیشتمانی بدەین.

وتیشی، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیشدا لە هەوڵداین تاوەكو بەربەستەكان نەهێڵین و زەمینەیەكی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بڕەخسێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا