پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکردووە، لەکاتێکدا وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسییەوە مەفرەزەکانیان لەسەر دەریاچەکان لە ئەرکدان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان دوو هاوڵاتی دەستگیرکران و دەست بەسەر یەک بەلەمی چووپی بچووک، دوو تۆڕ و دوو سەوڵدا گیرا.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی دەرچوونێکی تری هەمان بەشدا توانرا دەستبەسەر چوار تۆڕ و یەک دەسکەداودا بگیرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەکاتی گەیشتنی مەفرەزەکە هیچ کەسێک لەشوێنی ڕووداوەکە نەبووە، نەتوانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە.
هاوکات، کارمەندانی خاڵی سەر دەریاچەی دەربەندیخانی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان، توانییان ڕاوچییەک دەستگیربکەن، کە سێ ماسی گەورەی ڕاوکردبوو و دەست بەسەر ماسییەکانیشدا گیرا.
ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان.