یەكەم كاردانەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەربارەی كۆبوونەوەی ئەنقەرە، دیمەشق، مۆسكۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە یەكەم كاردانەوەدا لەسەر كۆبونەوەی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە مۆسكۆ، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند، ئامانجی كۆبوونەوەكە چەسپاندنی ئەردۆغان و پارتەكەیەتی لە دەسەڵاتدا پێش هەڵبژاردنەكانی داهاتووی توركیا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوامبوونیان لە دەسەڵاتدا بە واتای بەردەوامی سیاسەتی كوشتن و لەناوبردنی كورد و گەلانی ناوچەكەیە.

دوێنێ كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگری توركیا و رووسیا و سووریا لە مۆسكۆ بەڕێوەچوو.

دوای كۆبوونەوەكە، خڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند، باسیان لە سەروەری سوریا و شەڕی دژی تیرۆر كردوە، هاوكات ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوشێوە.

لەلایەكی دیكەوە، دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نیمچە فەرمیی سەر بە حكومەتی سوریا ڕایانگەیاند، ئەگەر دیمەشق سوودی لە كۆبوونەوە ئەمنییەكانی پێش ئەو كۆبونەوە نەبینیبایە، ئەو كۆبونەوە ئەنجام نەدەدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا