ئەهلی حەق هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکا لەعێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکای کرد لەعێراق.

لەوەڵامدا بۆ بۆردومانەکەی ئەمریکا دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، قەیس خەزعەلی رایگەیاند، “تاکتیکی قۆناغی پێشوو ناچارکردنی دوژمن بوو لەڕێی زیانگەیاندن بە توانا سەربازییەکانی، تا بکشێتەوە لەعێراق، بەڵام ئەمریکا سەلماندی کە خوێنی رۆڵەکانی ئەم گەلەی بەلاوە گرنگ نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکای دوژمن خۆی شەڕەکەی گەیاندە ئەم ئاستە و ئۆپەراسیۆنەکانی بەرهەڵستی چوونەتە قۆناغێکی نوێوە و ئەمجارە لەبری خوێنی گەنجەکانمان، خوێنی سەربازانی داگیرکەر دەڕژێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتەسەر دەستەی حەشدی شەعبی لەعێراق و بەهۆیەوە چوار ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا