به‌شیر حه‌داد: تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی به‌زۆرینه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌

پۆڵەتیك پرێس
فراكسیۆنه كوردستانییەكان جەخت دەكەنەوه له سەر زامنكردنی ماف وبەرژەوەندییەكانی هەرێم له هەردوو پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی و بودجەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت تیپەراندنی پرۆژەی هەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی عێراق به زۆرینەی دەنگ هەڵەیەكی دەستوورییه.

بەشیرحەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”سەبارەت به دادگای فیدراڵی جگه له لایەنه كوردییەكان لایەنی تریش تیبینییان لەسەر پڕۆژه‌یاساكه‌ هەیه، بەڵام یەك هەڵوێستیی فراكسیۆنه كوردییەكان پێگه و كاریگەرییان به هێزتر دەكات”.

وتیشی:”جەخت دەكەینەوه له‌سەر مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق له یاسای دادگای فیدراڵی لەبەر ئەوەی یاساكە گرنگ و هەستیاره”.

به‌شیر حه‌داد ئاماژەی بەوەشكرد، “پێویستە تەواوی لایەنەسیاسییەكان به وردی و حەكیمانه مامەڵە لەگەڵ یاساكەدا بكەن، چونكە هەر دەنگدانێك بۆ یاسای دادگای فیدراڵی یان بۆ هەموار كردنەوەی، پێویستی به ڕێژەی 3/2ی دەنگی كۆی ئەندامانی پەرلەمان هەیه”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا