پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هەینی کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند،
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو سەربازە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کوژراوە”.
وتیشی، “لە هێرشێکدا ئەو سەربازە بەسەختی بریندار بووە و ڕاستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرباری هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەربازەکە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.