لاڤرۆڤ: هەڕەشەی مەترسیداری داعش لەعێراق و سوریادا نەماوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی جەنگی دژبە تیرۆر دەکات لەعێراق و سوریا.

سێرگی لاڤرۆڤ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێموانییە هەڕەشەی تیرۆرستان مەترسی ئەوتۆی مابێت و توانیمان لەعێراق و سوریا رێگری لەپلانی تیرۆرستان بگرین”.

وتیشی: زۆر گرنگە لەئێستادا سەرنجمان بخەینەسەر ئەفغانستان، بەتایبەت ئەو ئەندامانەی رێکخراوی چەکداری داعش کە ئێستا لەروسیادان هێزەکانیان چالاک دەکەنەوە و ئامادەکاری بۆ کاری تیرۆرستی دەکەن لەوێ.

لەئێستاشدا لەعێراق هێشتا هێرشی چەکدارانی داعش بەردەوامە و رۆژانە چەندین چەکدار و مۆڵگەی سەر بەو رێکخراوە چەکدارییە دەستگیردەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا