پۆڵەتیک پرێس
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی پێشبینی خۆی بۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.
بەپێی ناوەندی فەلەکناسی، ڕۆژی ١٣ ی ئایار کە ڕۆژی پێنجشەممە دەکات لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی فەلەکناسی دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی دەوڵەتان ڕۆژی ١٣ ی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت لەبەرئەوەی لەو دەوڵەتانەدا پێویستە ٣٠ ڕۆژ تەواو بکرێت بۆ بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەندێک وڵاتی دیکە جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە ڕۆژی هەینی ١٤ ی ئایار.