حکومەتی عێراق 272 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانکی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕی 272 ‏ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی خستەسەر هەژماری بانكیی هەرێمی ‏كوردستان ‌و پارەكە قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە.

لە درێژەی قسەکانیدا فارس عیسا ئەوەی خستەڕوو، ئەو پارەیەی حکومەتی عێراق خستوویەتییەسەر هەژماری بانکی هەرێم قەرزی جوتیارانە بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016.

ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق بڕی 37 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی نارد و بەناردنی ئەم 272 ملیار دینارە کۆتایی بە قەرزی گونمی جوتیاران دەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا