کەوتنەوەی ئاگرێک دۆسیەی شۆفێرانی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەسوتێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئاگرێک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران کەوتەوە، بووە هۆی  دۆسیەکانی شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ئەو سنورەو چێشتخانەیەک و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 25 ی ئازاری 2022، بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، لە سنوری پارێزگای هەولێر سەرجەم دۆسیەکانی شۆفێری بارهەڵگرەکانی ئەو سنورە سوتا.

دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام بە هۆی زۆری ئاگرەکەوە دۆسیەکان سوتاون شۆفێرانیش نیگەران بوون، بە هۆی لە ناوچوونی تۆماری ماوەی کار کردنیان لە نێوان ئێران و هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا