دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی وەبەرهێنان، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانەی مۆڵەتی دەستەكەیان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9_2_2022، راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان، لە ئاگادارییەكدا داوای لە هاوڵاتییان و مامەڵەكارانی خانووبەرە كرد، خۆیان بە دوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی تا ئێستا مۆڵەتیان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرنەگرتووە یاخوود مامەڵەی پرۆژەكانیان لە قۆناغی رایكردندان.

دەستەی وەبەرهێنان جەختدەكاتەوە پێویستە هاوڵاتییان پێش كڕینی یەكەكەكان سەردانی فەرمانگەكانی وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بە مەبەستی دڵنیابوون، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرهێنان لێی بەرپرسیارنیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا