گەشتكردن لە ژمارەیەك وەبەرهێنەری هەرێم قەدەغە كرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی كەمتەرخەمی لەكارەكانیان گەشتكردنیان لە چەند وەبەرهێنێك قەدەغەكردوە و ژمارەیەك وەبەرهێنیشیان رووبەڕوی دادگا كردوەتەوە.

سامان عارەب بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێپرسینەوەیان لە هەر وەبەرهێنەرێك كردوە كە كەمتەرخەمی كردبێت و ژمارەیەك وەبەرهێنەریش دراونەتە دادگا.

ئاماژەی بەوەشكرد بەهۆی سكاڵاكانیانەوە گەشتكردن لە چەندین وەبەرهێنەری هەرێم قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر باسی لەوەكرد، پێشتر چەند پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان كە راگیرابوون، بەڵام كێشەكانیان چارەسەركراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا سێ لەو پڕۆژانە دەستبەكار دەكەنەوە، كە بریتین لە پڕۆژەكانی دەشتی بەهەشت، كۆیە ستی، كانی ئەڵمانی.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا بەردەوام بەشێك لەو هاوڵاتیانەی كە بەشداری كڕینی یەكەكانی نیشتەجێبوونیان كردبوو، ناڕەزاییان لەكەموكوڕی پرۆژەكان هەبوو، هاوكات بەشێك لە پەرلەمانتارانیش لەماوەی رابردودا لە رێگەی راپۆرتەكانیانەوە بەردەوام كەموكوڕی پرۆژەكانی وەبەرهێنانیان بڵاودەكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا