دەستەی وەبەرهێنان بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، بڕیارێكی نوێیان دەركردووە، بەپێی بڕیارەكە هەر پڕۆژەیەك لە ماوەی یاسایی خۆیدا تەواو نەبێت، ئەو كەسەی پڕۆژەكە ئەنجام دەدات، تووشی سزایەكی قورسی دارایی دەبێتەوە.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە میدیای فەرمیی پارتی راگەیاندووە، بڕیارێكی نوێیان دەركردووە بۆ ئەوانەی پڕۆژە وەردەگرن كە پێویستە لە ماوەی یاسایی خۆیان كە بۆیان دیاری كراوە، پرۆژەكە تەواو بكەن.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەشكردووە، هەركەس پڕۆژەكان لە ماوەی دیاریكراودا تەواو نەكات، سزای قورسی ماددی دەدرێت، ئەمەش وا دەكات كە ناچار بن پڕۆژەكان لە ماوەی خۆیدا تەواوبكەن، چونكە سزاكە ئەوەندە قورسە، ناچارن لەسەر بكەن.

پێشتر لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند بوو پرۆژەكانی وەبەرهێنان نەك نەبووەتە مایەی كەمبوونەوەی كێشەكانی خەڵك بەڵكو بووەتە هۆكارێك بۆ رووتاندنەوەیان و دەوڵەمەندبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی سەرمایەدار و دەست رۆیشتوو، بۆیە پێمان وایە حكومەت لەم بوارەدا سەركەوتوو نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا