دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاكان دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێم بۆ پارێزگاكان، دەبێتە مایەی خێراتربەڕێوەچوونی ئیش و كارەكان و رایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و وەبەرهێنەران.

یاسین رەحیم فەرەج، جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەشازی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ ناو ئیدارەی پارێزگاكان لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنان، دەبێتە هۆی خێراتر بوونی ئیش و كارەكان، ئەوكاتە بەرپرسانی شارەكان لە نزیكەوە باشتر دەتوانن لە بابەتەكان تێبگەن و بەرەوپێشچوون لە جێبەجێكردنی ئیش و كارەكاندا بەدی دێت.

وتیشی : لەلایەكی دیكەوە ، مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان كەم دەبێتەوە و كەمتر خەرجی دەكەن لە بەدواداچوونی كارەكانییان بۆ هەولێر، من خۆم یەكێكم لەو بازرگانانەی ساڵێك زیاترە دەمەوێت ناوو ناونیشانی كارگەكەم بگۆڕم بۆم ناكرێت، بەڵام ئەگەر كارەكەم لە ناو سلێمانیدا بووایەت هەر لەناو بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازیدا كارەكەم جێبەجێدەكرا.

دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێم بڕیاریدا بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا