هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە ئەڵمانیا کرانەوە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵی وڵاتەکە.

هاوکات، رەوتە سیاسییە جیاجیاکانی ئەڵمانیا لە رکابەریدان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ئەنگێلا مێرکل، کە لەدوای 16 ساڵ دەسەڵات بڕیاری وازهێنانی لە پۆستەکەی دا.

بڕیارە تا سەعات 4:00ی دوانیوەڕۆ دەنگدەران کە ژمارەیان نزیکەی 60.4 ملیۆن کەس دەبێت، بچنە بنکەکانی دەنگدان لە ئەڵمانیا.

ئەنگێلا مێرکڵی تەمەن 67 ساڵ، ساڵی 2005 لەدوای هەڵبژاردنی فیدڕاڵی وڵاتەکەی، پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیای پێبەخشرا و بە یەکەمین ژن دادەنرێت تا ئێستا ئەم پۆستەی وەرگرتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا