سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە “کۆنفرانسی ئاو لەپێناو گەشەسەندنی بەردەوام” کە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکیخستووە،  بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.

بڕیارە ئەو کۆنفرانسەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 22 تا 24ی ئادار بەردەوام بێت، تێیدا باس لە دۆسیەی ئاو دەکرێت و وڵاتانی جیهان باس لە ئامانجەکانی “دەیەیەک کارکردن لەپێناو ئاو لە 2018-2028” دەکەن و بەربەستەکانی بەردەم بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە دەخەنەڕوو.

هاوکات، لە کۆنفرانسەکەدا چەند ڕێگایەک دەخرێنەڕوو بۆ خێرا جێبەجێکردنی پلانەکان و بەرەوپێشچوون لەو بوارەدا.

هەر ئەمڕۆش بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بچێتە تورکیا و یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی ئەو سەردانەش دۆسیەی ئاو دەبێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا