شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە میکانیزمێکی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان دادەنێن.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و نزیککردنەوەی تێڕوانینی هەردوولا و دانانی میکانیزمی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلا جەبوری، وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا