وەزارەتی بازرگانی عیراق: بۆ مانگی رەمەزان رێگە نادەین نرخ گران بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بۆ مانگی رەمەزان رێگە نادەین نرخ گران بکرێت و کۆنترۆڵی بازاڕ دەکەین.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند: وەک ئامادە کارییەک بۆ مانگی رەمەزان وەزارەت پلانێکی ئامادەکردووە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ مانگی رەمەزان ماددەی زیادکراو هەیە  کەبریتین لە ماددەکانی مەعکەرۆنی و نیشاستە و شەعرییە و ئاردی سفر.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵی پێشوو بەهۆی بوونی چاودێرییەکی توند بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکان لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، رەتیکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبێت و باسی لەوەکرد، دەزگاکانی رێکخستن و چاودێری بازار وردبینی بازاڕەکان و نرخی کەلوپەلی خۆراکیی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا