وەزارەتی بازرگانی عێراق سەركەوتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق سەركەوتنی پڕۆسەی گەنمی ئەمساڵی راگەیاند، كە تێكڕای گەنمی كڕدراوە گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن تەن، ئاماژەی بەوەش كرد، 70% شایستەی ئەمساڵ و تەواوی شایستەی ساڵی رابردوو دراونەتەوە و لەگەڵ وەزارەی دارایی لە هەماهەنگیدان.

وەزیری بازرگانی عێراق وتی: كۆی بەرهەمی نیشتمانی تاوەكو دوێنێ شەممە 23_7_2022 گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 102 هەزار تەن، بێگومان ئەو بڕەی وەرمانگرتوون زیاترە لە پێشبینییەكانمان، كە پێشبینی دەكرا بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا بەرهەم كەمتر بێت، بۆیە سەركەوتنی پڕۆسەی بە بازاڕكردنی گەنمی ئەمساڵ رادەگەیەنین.

وتیشی: هۆكاری سەركەوتنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشوەختە حكومەت ئامادەكاری تەواوی بۆ وەرگرتنی گەنم و رێوشوێنەكانی كڕینەوەی كردبوو، سەرەڕای ئەوەش كۆبوونەوەمان لەگەڵ كۆمەڵەی جووتیاران كردووە، بۆیە لێرەوە دەمانەوێت سوپاسی جووتیارانمان بكەین، بۆ هاوكاری و هەماهەنگییان لەگەڵ حكومەت و پەرۆشیان بۆ بە بازاڕكردنی بەرووبوومەكەیان.

جبوری جەختی لەوە كردەوە، دابەشكردنی شایستەی جووتیاران بۆ ئەمساڵ جیاواز بوو، سەرجەم بڕی شایستەی ساڵی 2021 دراونەتەوە، بۆ ئەمساڵیش نزیكەی 70% ی دابەشكراوە، حەوت بۆ هەشت پارێزگا بە تەواوی شایستەكانیان دراوەتەوە، بەشێك لە پارێزگاكان بەهۆی درەنگ دەستپێكردنی پرۆسەی بە بازاڕكردن تاوەكو ئێستا ماوە شایستەكانیان بدرێتەوە. بۆ ئەمەش هەماهەنگی تەواو لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا