نرخی نەوت جارێکی تر بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ئەمەش پاش ئەوە هات کە داتا ئابووریەکانی پەیوەست بە سووتەمنی کۆگاکراوی ئەمریکا بڵاوبوویەوە و دەرکەوت کە لە دابەزیندایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئەیلوولی 2023، نرخی نەوت بۆ سێیەم  رۆژ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە دوێنێ 12 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 90 دۆلار و 72 سەنت. هاوکات، هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی تەکساس 11 سەنت زیادی کردو بە 87 دۆلار و 65 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا.

سێ رۆژە بەردەوام نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە. پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە، هەردوو وڵاتی رووسیا و سعوودیە رایانگەیاند، کە کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان درێژدەکەنەوە و تا کانوونی یەکەم بەردەوامی دەبێت.

سعوودیە لەلایەن خۆیەوە، رۆژانە بڕی 1 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل کەمتر رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکات، و رووسیاش قەبارەی هەناردەی نەوتی بۆ زیاتر لە 300 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە کەمکردووەتەوە.

هەنگاوەکانی مۆسکۆ و ریاز بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهان. لە ئیستاشدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکردووە لە 10 مانگی رابردوودا. کۆتا جار نرخەکەی سەرووی 90 دۆلار بووبێت، مانگی کانوونی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا