لە عێراق مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراق بۆ مانگی ئایار.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوەکردەوە، “پێویستە ئیدارەی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینانی نیشتمانی هەموو ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بگرنەبەر”.

ئەوەش هاتووە، “پێویستە پێش هاتنی پشووی جەژنی ڕەمەزان، لەڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکانیان بەسەردا دابەشبکرێت”.

لای خۆیەوە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەڕێی بنکە فەرمییەکانی خەرجکردنی ئەلیکترۆنی سەربە بانکەکان دەستدەکرێت بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار”.

لە کاتێکدا عێراق سەرقاڵی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانە، لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە خانەنشینان هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا