جۆ بایدن: بە کوشتنی ئەیمەن زەواهری دادپەروەری بەدیهات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەممەی ڕابردوو ئەیمەن زەواهری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە بۆردومانێکدا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کراوەتەئامانج.

لەوبارەیەوە لە لێدوانێکدا بایدن ئاماژەی بەوەکرد، “بە کوشتنی زەواهری دادپەروەری بەدیهاتووە و لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی”.

وتیشی، “زەواهری بووەتەهۆی کوژرانی زۆرێک لە ئەمریکییەکان و بەدرێژایی ئەم ساڵانە لەپشت چەندین هەوڵی کردنەئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە بووە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان”.

باسی لەوەش کرد، زەواهیری تەمەن 71 ساڵ کاتێک کراوەتەئامانج لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا بووە.

زەواهری یەکێک بوو لە گەورەترین داواکراوەکان لەلایەن ئەمریکاوە بە تێڕوانین لەو ڕۆڵەی لە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەدا هەیبوو کە بەرپرس بوو لە هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری 2001 لە نیویۆرک.

ئەیمەن زەواهری لەدوای کوژرانی ئوسامە بن لادن دامەزرێنەری ئەلقاعیدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە پاکستان کە مانگی ئایاری 2011 ئەنجامدرا، بووەتە سەرۆکی ڕێکخراوەکە و بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی بایدن شەممەی ڕابردوو لە بۆردومانێکدا لەلایەن ئەمریکاوە کوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا