نرخی نەوت بۆ سەرووی 90 دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ جارێکی تر پاش کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد هاوشێوەی دوێنێ و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 90 دۆلار بۆ یەکەم جار لە تشرینی یەکەمی دووەمی ساڵی رابردووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 90 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بە 86 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکراو بەراورد بە دوێنێ 12 سەنت بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوت تا دێت بەرزبوونەوە تۆماردەکات، ئەمەش پاش ئەو راگەیاندنی بەیاننامە هاوبەشەکەی سعوودیە و رووسیا کە دوێنێ سێشەممە سەبارەت بە بەردەوامی دان بە کەمکردنەوەی قەبارەی خستنەڕووی نەوتی ئەو دوو وڵاتە بۆ بازاڕەکانی جیهان بە بڕی 1.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

ریاز و مۆسکۆ لەم هەنگاوەدا ئامانجیانە نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە، پێدەچێت کەمکردنەوەی خستنەڕووی خۆویستانەی نەوت لەلایەن ئەم دوو وڵاتە زلهێزەی هەناردەی نەوتی جیهانی، تا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ درێژەی هەبێت.

رووسیاش لە ئێستادا بڕی خستنەڕووی نەوتی خۆی بۆ جیهان کەمکردووەتەوە بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و، پلانی هەیە ئەم بڕە بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرزبکاتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا