پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاروانی شەشەمی کۆچبەران لە بیلاڕوسەوە گەیشتە هەرێم، ژمارەیان 430 کەسە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کاروانی شەشەمی ئەو کۆچبەرانەی ناویان تۆمار کردبوو بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە نێوانیاندا ژن و منداڵ هەیە، کە لە سنورەکانی نێوان پۆڵەنداو بیلاڕوس ماندووبوونی زۆریان بینیوە.
جەختیان لەوەشکردەوە، هەندێک لە کۆچبەران کێشە لە پاسپۆرتەکانیان هەبووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ هەرێم، لە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانداین، تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و 303 کۆچبەر گەڕاونەتەوە هەرێم.
لە مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کورد چوونە سنورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا، بەڵام پۆڵەندا ڕێگری کرد لەوەی بچنە خاکەکەیان.