پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، رەتیدەكاتەوە بتوانێت لە یەك كاتدا سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، “كۆمسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە وادەی دیاریی كراوی خۆی لە مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو ئەنجام بدات”.
وتیشی، “خشتەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 13ی تەمموزەوە دەستپێدەكات و تا 11 ئاب بەردەوام دەبێت”.
باسی لەوەش کرد، “وەرگرتنی داواكاریی تۆماركردنی هاوپەیمانییەكان و حزبەكان و لیستەكان لە 1ی تەمموزی داهاتووەوە تا 30ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت و پرۆسەی دەنگدانیش لە یەكی ئەیلول ئەنجام دەدرێت”.