بەشیر حەداد: خۆپیشاندانەکانی عێراق هەرێم ناگرێتەوە چونکە خەڵکی هەرێم خۆشگوزەرانترن لەبەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و مەترسی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکەش دادەنێت”.

بەشیر حەداد لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌وه‌ی ئێستا له ‌عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڕاستی بارودۆخێكی ناهه‌مواره‌ بارودۆخێكه‌ دیسان گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ بۆ كات و ساتی توندوتیژیەکان”.

وتیشی، ” ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌مشێوه‌یه‌‌ به‌رده‌وام بێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یەکی گشتی له‌عێراقدا به‌ره‌و تونێلێكی تاریک و نادیار ده‌ڕوات كه‌ زیانمه‌ندی یەکه‌م تێیدا میلله‌تانی عێراقن به‌وه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان چاوه‌ڕوان دەکرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ واده‌رنه‌چوو”.

لەبارەی ئەگەری گەیشتنی خۆپیشاندانەکان بە هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، “باوه‌ڕناكه‌م ڕاسته‌ له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ندێک شت ناڕازیی بێت، وه‌ هه‌ندێک داواكاری خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كه‌ كاربگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ وه‌كو به‌غدادی لێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و ڕێژه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و ڕێژه‌ی ئاوه‌دانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد و شاره‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ئابوری و له‌ بواری خزمه‌تگوزاریی له‌بواری ئاوه‌دانی له‌ بواری ئازادی و بوونی ئه‌من و ئاسایش له‌چاو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زۆری جیاوازه‌ واته‌ خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر چاره‌كی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌شاره‌كانی تری عێراق هه‌بووایه‌ باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ به‌و شێوازه‌ ڕوویبدایه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا