پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، من دڵنیام مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران قبوڵى ناكه‌ن هیچ كه‌س و هێزێك رێگرى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروست بكات چونكه ئه‌گه‌ر هه‌رهێزێك ئه‌وه بكات، ئه‌وه داهاتووى سیاسى خۆى ده‌سووتێنێت.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق به‌پۆله‌تیك پرێسى راگه‌یاند: روونه دادگاى فیدراڵى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقى پابه‌ندكردووه له‌بابه‌تى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت گرفت دروست بكات و له‌رێگاى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه رێگرى دروست بكات، من دڵنیام مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران قبوڵى ناكه‌ن هیچ كه‌س و هێزێك رێگرى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروست بكات.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید وتى: ئه‌گه‌ر هه‌رهێزێك ئه‌وه بكات، ئه‌وه داهاتووى سیاسى خۆى ده‌سووتێنێت.
وتیشى: به‌بڕواى من ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم گرفتى دروست كرد پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانى سلێمانى خه‌زێنه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشتییه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه و له‌رێگاى وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌به‌غدا بیگه‌یه‌ننه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى سلێمانى بنێرێت.
ده‌رباره‌ى هه‌ڵپه‌ڕكێى مووچه خۆران دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید وتى: هه‌ڵپه‌ركێكه مه‌سجێكى جوان بوو كه به‌رهه‌مى ئه‌و شۆڕشه سپییه بوو كه مامۆستایان 155 رۆژ له‌سه‌ر شه‌قام بوون، ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بوو. مه‌سجێك بوو بۆ شه‌رمه‌زاركردنى ده‌سه‌ڵاتى كوردى كه تواناى ئه‌وه‌تان نیه حوكمڕانى بكه‌ن و خزمه‌تى هاووڵاتیان بكه‌ن، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى فریاى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت چونكه حكومه‌تى عێراقى ناچاركردووه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ى بكرێته مه‌رج ئایا هه‌رێم داهاته‌كه‌ى راده‌ست نه‌كرا مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌درێت.