ڕوسیا ئامادەنیە پێداچوونەوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تاڵیباندا بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادە نین بۆ پێداچوونەوە بەسەر سزا نێودەوڵەتیەکان کە بۆ تاڵیبان دانراوە.

زامیر کابالۆڤ بەڕێوبەری ئیدارەی ئاسیای دوو لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی، مۆسکۆ ئامادە نیە پێداچوونەوەی بکات بۆ ئەو سزایەی لە لایەن لیژنەی ئەمنی نێودەوڵەتیەوە دژی تاڵیبان دانراوە، پێویست ناکات لە ئێستادا پەلەی تێدا بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە کابالۆڤ وتی لە داهاتوودا کۆتایی بەوە ناهێنین ئامادە نەبین لە پێداچوونەوە بە سزاکانی سەر تاڵیبان، بەلام پێمان باشە لە ئێستادا پەلەی تێدا نەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵوێستی ڕوسیا لەوبارەیەوە پشت بە سیاسەتی پراکتیکی دەسەڵاتدارانی تاڵیبان و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان دەبەستێت، بۆ پێکهێنانی هەیکەلی گشتگیری دەسەڵات کە دەبێتە ڕەنگدانەوەی، بەرژوەندیە. بەهێزە سیاسیەکانیان لەو وڵاتەدا، هەروەها نەهێشتنی مەترسی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان لەسەر خاکەکەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا