بانكی ناوەندی لەسەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەڵامی مالیكی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی فەرمی لە بانكی ناوەندی عێراق وەڵامی پێشنیازەكەی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای دایەوە و رایگەیاند، دەستكاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەم كاتەدا لێكەوتەی نەرێنی دەبێت.

سەرچاوەیەكی فەرمی لە بانكی ناوەندی بە “بغداد الیوم” ڕاگەیاند، بانكی ناوەندی لە ئێستا و داهاتویەكی نزیك و دوریشدا هیچ نیازێكی نیە بۆ گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، هەر دەستكارییەكیش لەم نرخەدا لێكەوتەی نەرێنی بەرچاوی دەبێت لەسەر دۆخی ئابوری عێراق.

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رۆژی چوارشەممە 2_11_2022، پێشنیازیكرد نرخی هەر 100 دۆلارێك بۆ 137 هەزار و 500 دینار داببەزێنرێت، لە كاتێكدا ئێستا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 500 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا