ئەو كۆمپانیایەی راپرسی لەسەر هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم كرد روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای (شیكار بۆ توێژینەوەو راپرسی) ئەو كۆمپانیایەی راپرسییەكەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم كردووە، دەڵێت، راپرسیەكەمان لەسەر بنەمای زانستی ئەنجامداوە، هیچ بەرژەوەندیەكی شەخسی و سیاسی تێدا نەبووە.

لە روونكردنەوەكەی كۆمپانیای (شیكار بۆ توێژینەوەو راپرسی) هاتووە: كۆمپانیاكەمان 100% ئەهلیەو لەلایەن (موراد حەكیم، رابەر تەڵعەت، مەهدی حەسەن) خاوەندارێتی دەكرێت بنكەكەی لە شاری هەولێرەو لە ساڵی 2001 دامەزراوەو ساڵانە باج دەدەنە فەرمانگەی باجی حكومەتی هەرێم.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، راپرسیەكەمان لەسەر بنەمای زانستی ئەنجامداوەو هیچ بەرژەوەندییەكی شەخسی و سیاسی تێدا نەبووە.

بڵاوبوونەوەی ئەنجامی راپرسییەك دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم لەلایەن رۆژنامەی الصباح كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر راپۆرتەكەی رۆژنامە عێراقیەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەكە پشتی پێ بەستووە، هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح ) و ئەوانەی لە پشتییەوەن ، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێكی ئازاددا، قسەی خۆیان كرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا.

هاوكات وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامەی الصباح ڕای تاكە كەسییەو گوزارشت، لەڕای حكومەت ناكات.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵییەو هەرێمی كوردستانیش هەرێمێكی دەستورییە و بەپێی دەستوریش پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا